ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داوادەکات یادی مەولودی پێغەمبەر بکرێتە دەرفەت بۆ یەكڕیزی و بنیاتنان و زاڵكردنی بەرژەوەندی گشتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا نوسیویەتى "بەبۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەرەوە (د.خ)، پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانان دەكەین.. پێغەمبەر، مرۆڤایەتی بۆ چاكە و كاركردن رێنوێنی كرد، داوا لە هەموو لایەك دەكەین یادەكە بكەنە دەرفەت بۆ یەكڕیزی و بنیاتنان و زاڵكردنی بەرژەوندی گشتی لەپێناو بەدیهاتنی ئاواتەكانی گەل لە سەرانسەری عێراق".