گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ دواى داواى گروپە چەکدارەکان خۆپیشاندان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن دەستیپێکرد

2021.10.17 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دواى داواى گروپە چەکدارەکان خۆپیشاندان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

بەرەى ناڕازیی لە ئەنجامى هەڵبژاردن لەچەند شارێکى عێراقى رژانە سەر شەقام، دواى داواکەى گروپە چەکدارە شیعییەکان کە خۆیان ناوناوە "بەرەى موقاوەمەت" بۆ دەربڕینى ناڕەزایی لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى پارێزگاکانى بەسرە و واست بە سوتاندنى تایە ناڕەزاییان دەربڕى، لەگەڵ بوونى داواکاریی بۆ رێکخستنى خۆپیشاندانى دیکە لەپارێزگاکانى دیکە.

 

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس" بینیویەتى، خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى عێراق دەستیانکردووە بە دەربڕینى ناڕەزایی و هەندێ شەقامیان داخستووە و دروشمان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن بەرزکردووەتەوە.