گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عەبدولستار مەجید: بەرەى بایکۆت بوونە هۆی هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە

2021.10.17 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولستار مەجید: بەرەى بایکۆت بوونە هۆی هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە

ناس کورد-

 

عەبدولستار مەجید کاندیدى دەرنەچووى کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند، بەرەى بایکۆت بوونە هۆی هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتە "ستەمکارە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید ئەمڕۆ یەکشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەگەر دەنگتان دژی ئەم دەسەڵاتە بدایە و بتانخستایەتەوە قاڵبە حەقیقیەکەی خۆی، ئێستا مەوقیفی ئێوە بەهێز و پێگە و هەڵوێستی ئەوانیش چ لەناوخۆ و چ لە عێراق و ناوەندە جیهانییەکانیش تێکشکاو و لاواز دەبوو!".

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

تەنها دوو ڕۆژ دوای هەڵبژاردن، ئەم دەسەڵاتە چوەوە سەر مەعدەنە ئەسڵیەکەی خۆی، کاری بە خەڵک نەما و نرخی سوتەمەنی و غاز و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکی بەرزکردەوە و بەردەوامیش گرانتری دەکات، با هەڵکشان و هەڵاوسانی ڕێژەی بێکاری و هەژاریش لەولاوە بوەستێت .

 

بۆ ئەوانەی کە دەنگتان بەمانە دایەوە :

ئەگەرچی ئێوە کەمینەن و ڕێژەکەشتان زۆر کەمبوو کە لە باشترین حاڵەتدا ناگاتە ١٥% و بایکۆت و نەچون بۆ دەنگتان ئێوەی کردە زۆرینە، مافتان نیە ناڕازی بن و گلەیی بکەن، شان بدەنە ژێری (وەک هەمیشە)، چونکە ئەمەی سی ساڵە میلەتێکی گیرۆدە و ملی زاڵمانی ئەستورتر کردووە، بێ ئیرادەیی و بڕیاری هەڵەی خۆتانە !

 

بۆ ئەواتەی دەنگتان نەدا :

بە بایکۆتکردن و نەچوون بۆ دەنگدان، یان بە چونتان و سوتاندنی دەنگەکانتان، بەخۆتان بزانن یان نا ئێوەش بوونە هۆی هێشتنەوەی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و بێویژدانە . پاداشتی ئەم ستەمکارانەتان کرد و سزای ئەوانەشتاندا کە هەمیشە لەبەرەی ستەملێکراواندا بوون و دژی ستەمکاران دەنگیان بەرز و زوڵاڵ بوو !

 

ئێوە (دەزانم کە توڕە و بێهیوان) ئەگەر دەنگتان دژی ئەم دەسەڵاتە بدایە و بتانخستایەتەوە قاڵبە حەقیقیەکەی خۆی، ئێستا مەوقیفی ئێوە بەهێز و پێگە و هەڵوێستی ئەوانیش چ لەناوخۆ و چ لە عێراق و ناوەندە جیهانییەکانیش تێکشکاو و لاواز دەبوو !

 

پێشنیانی ئێمە ڕەحمەتی خوایان لێبێت چەندە جوان لە واقیعەکە تێگەیشتوون کە فەرمویانە "چێی بچێنیت هەر ئەوە دەدوریتەوە" !

کەواتە سەرزەنشتی خۆتان بکەن ...