ناس کورد-
سەرچاوەیەکى ئاگادار لەبەغدا رایگەیاند، شەڕ و دەمەقاڵەى کاندیدێکى دۆڕاو و کەسێکى دیکە لەسەر پارەى تایبەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن شەڕە تەقەى لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس" ى راگەیاند، شەڕ و دەمەقاڵە لەنێوان کاندیدێکى دۆڕاوى هەڵبژاردنى پێشوەختە و کارمەندێکى شارەوانى لەناوچەى دۆرە روویداوە، بەهۆى بوونى ناکۆکى لەسەر پارە و کرێی تایبەت بە بانگەشە.
وتیشى گرژییەکە شەڕە تەقەى تێکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکى لێنەکەوتووەتەوە.