گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئامادەکاری بۆ سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى نوێ دەستیپێکرد

2021.10.17 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئامادەکاری بۆ سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى نوێ دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

ئەمیندارێتى گشتى پەرلەمانى عێراق تاوتوێى ئامادەکارییەکانى کرد بۆ بەستنى کۆبوونەوەى تایبەت بە سوێندخواردنى پەرلەمانتارانى خولى نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەمیندارێتى پەرلەمان کۆبووەتەوە و تاوتوێی ئامادەکاریی تەکنیکى و لۆجیستییان کردووە بۆ بەستنى کۆبوونەوەى تایبەت بە سوێندخواردنى پەرلەمانتاران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشداربووانى کۆبوونەوەکە هەروەها تاوتوێی پلان و میکانیزمى بەستنى کۆبوونەوەکەیان کردووە کە بڕیارە دواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە ببەسترێت.