گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەی وەرگرتنی ڕسومات لە هاووڵاتیان

2021.10.17 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەی وەرگرتنی ڕسومات لە هاووڵاتیان

ناس کورد- 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی رێکخستنەوەی رسومات و پێداچوونەوە بە داھاتەکانی حکومەت کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت رسومات بەجۆرێک رێکبخرێتەوە سودی باشتری ھەبێت بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021، بەڕێوەچوو، راپۆرتێک خرایەروو کە ھەموو ئەو رسوماتا‌نەی تێدا دیاری کرابوو کە لە دامودەزگاکانی حکومەت وەردەگیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییەتی رێکخستنەوەیان و باشتر بەکارھێنانەوەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

 

ئەوەش هاتووە، "قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ھەموو رێکارەکانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بکرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاووڵاتیان و بەجۆرێکیش بێت کە لەگەڵ سیاسەتی ئابوری حکومەت و کەرتی تایبەتیش بگونجێت." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ھەموو گرفتەکان و چارەسەر کردنیان لە پرۆسەی رێکخستنەوەی رسومات خرایەروو، و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو راپۆرتە لە کۆبوونەوەی یئەنجومەنی باڵای یئابوری ھەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت."