گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیار نییە شانازی بە ئاینی گەلەكەیانەوە بكەن

2021.10.17 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیار نییە شانازی بە ئاینی گەلەكەیانەوە بكەن

ناس کورد-

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، "ڕاستیەكی تاڵ هەیە دەبێ لەم بۆنە پیرۆزەدا ڕاشكاوانە بیخەینەڕوو بەهیوای چاكسازی و ڕاستكردنەوەی واقعی نامۆ كە ئەویش ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیار نییە شانازی بكەن بە ئاینی گەلەكەیانەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلامەوە (صلی الله علیه وسلم) ڕایگەیاند، "دادپەروەری و پاراستنی شوناسی میللی و پابەندی بە ئاینی هەزارو چوار سەد ساڵەی گەلەكەمان دەتوانێ ئاشتەواییەكی ئەهلی دروست بكات".

 

دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بە بۆنەی یادی مەولودی
پێغەمبەری ئیسلامەوە (صلی الله علیه وسلم)
بسم الله الرحمن الرحیم
(وما ارسلناك الا رحمە للعالمین)
جەماوەری ئیسلامپەروەری كوردستان
شاگردانی شەیدای پێغەمبەری سەروەر محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم)
سڵاو و ڕەحمەتی خواتان لەسەر بێ
لە پێشوازی ڕۆژی لەدایك بونی سەروەری مرۆڤایەتی و پێغەمبەری خاتەم محمد المصطفی داین (صلی الله علیه وسلم)..
ئەم یادە پڕ لەخێرو شادیە، لەئێوەی ئازیزو سەرجەم موسڵمانانی جیهان و گشت مرۆڤایەتی پیرۆز ئەكەم.. لە خوای پەروەردگار داواكارم كە بیكاتە خاڵی وەرچەرخان بۆ گەلانی موسڵمان و تەواوی ئازادیخوازانی جیهان..
مەولودی ئەم سەردارە مەزنە بۆنەیەكی بایەخدارە بۆ هەموو شوێنكەوتو و قوتابیەكی مەدرەسەی مرۆڤ سازی ئیسلام، ئێمەی موسڵمانانی كوردستان و شوێنكەوتوی ئاینی ئیسلام پابەندین بە پەیام و تەعلیماتی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) و شانازی ئەكەین بە ئاینەكەمانەوەو بە مایەی سەربەرزی و پێشكەوتنی دەزانین، هەر لە پەیامەكەی ئەوەوە فەرهەنگ و بەرنامەی پێكەوەژیانی شوێنكەوتەی ئاین و ئاینزاو نەژادو نەتەوەكان فێربوین و پەیڕەومان كردوە، بەڵام ڕاستیەكی تاڵ هەیە دەبێ لەم بۆنە پیرۆزەدا ڕاشكاوانە بیخەینەڕوو بەهیوای چاكسازی و ڕاستكردنەوەی واقعی نامۆ كە ئەویش ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیار نیە شانازی بكەن بە ئاینی گەلەكەیانەوەو بە مێژووی سەروەری گەلەكەمان و ئەو هەمووە مزگەوت و خانەقاو نوێژخوێن و سیما ئیسلامییەی كە 1400 ساڵە بوەتە نیشانەو شوناسی كورد..
دادپەروەری و پاراستنی شوناسی میللی و پابەندی بە ئاینی هەزارو چوار سەد ساڵەی گەلەكەمان دەتوانێ ئاشتەواییەكی ئەهلی دروست بكات و دەسەڵات و میللەت ئاشت ئەكاتەوەو پێكەوە شان ئەدەنە ژێرباری بەرپرسیاریەتی..
پەیڕەوی لە فەرمان و فەرمودەكانی ئەم سەروەرە ڕزگاركەرە ڕزگارمان ئەكا لەم حاڵەتە نائارامی و پەرتەوازەیی و هەست بە شكست و ڕاكردن لە بەرپرسیاریەتییە..
سەربەرزو باڵا بێ مەولودی پێغەمبەری عالەمیان (صلی الله علیه وسلم)
سەلام و صڵاوات لەسەر گیانی پاكی سەروەرمان صلی الله علیه وسلم
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان