ناس کورد-
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ پاسه‌كانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوشار تا بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام بن لە کارکردن، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م شۆفێرانی هێڵه‌كانی ناو شار سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیان كرد و قائیمقامی سلێمانیش به‌ڵێنی پێدان هاوكار و پشتیوانی داواكه‌یان ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پاسه‌كانی ناوشار كۆبووەوه كه یاداشتێكیاندا بۆ قائیمقامی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت تا بتوانن به‌هه‌مان نرخی ئێستا به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كه‌یان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لای خۆشیه‌وه قائیمقامی سلێمانی به‌ڵێنی پێدان هاوكار و پشتیوانی داواكه‌یان ده‌بێت."