ناس کورد-
تیمی سینەمایی ڕوسی بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە سەر زەوی پاش تەواوبوونی وێنەگرتنی یەکەم فیلم لە بۆشایی ئاسماندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەکتەری بەناوبانگی ڕوسی بيوليا بيريسيلد، كليم شيبينكوی دەرهێنەر لەگەڵ ئۆلینگ نۆفیتسکی کە کەشتیوانی ئاسمانییە لەسەر موشەکی سویوز گەشتیان کرد بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.
لە ماوەی 12 ڕۆژدا، تیمەکە چەند دیمەنێکیان لە فیلیمی "ئاڵنگارییەکە" وێنەگرت کە باس لە چیرۆکی پزیشکێک دەکات کە دەچێتە بۆشایی ئاسمان بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەشتیوانێکی ئاسمانی.
بيوليا بيريسيلد ڕۆڵی پزیشکێکی نەشتەرگەری دڵ دەبینێت کە دەنێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەرکە قورسەکەی.
ئەو تیمە سینەماییە ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2021 زەوییان بەرەو بۆشایی ئاسمان بەجێهێڵا.
سۆفیا کاربونینا کە هاوسەری دەرهێنەرەکەیە دەڵێت، كليم شيبينكوی 15 کیلۆگرام لە کێشی خۆی لەدەستدا تەنها بۆئەوەى بتوانێت گەشت بکات بۆ بۆشایی ئاسمان.
ئەوە لەکاتێکدایە ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا) سەرقاڵی پڕۆژەیەکە بۆ وێنەگرتنی فیلمێک کە پاڵەوانەکەى ئەکتەری بەناوبانگ تۆم کروزە.