گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزک هێرش دەکاتەسەر هاوڕێیەکی خۆی و بە خراپی لێی دەدات

2021.10.17 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزک هێرش دەکاتەسەر هاوڕێیەکی خۆی و بە خراپی لێی دەدات

ناس کورد-

ئارۆن مەکاری، گۆڵپارێزی یانەی گلینتۆران بە کارتی سور کرایەدەرەوە دوای ئەوەى لە یارییەکدا لەگەڵ یانەی کۆلیراین لە خولی پلە یەکی ئیرلەندی هێرشی کرد سەر هاوڕێیەکی لە یانەکەى خۆی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یانەی کۆلیراین لە کاتەکانی کۆتایی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانییان کرد و ئەنجامەکە بووە 2-2، بەڵام ئارۆن مەکاری گۆڵپارێز یاریزانێکی هاوڕێی تۆمەتبارکرد کە ئەو هۆکاری گۆڵەکە بووە و هێرشی کردە سەر و بە بۆکس لێیدا و خستییە سەر زەوی و فانیلەکەى ڕاکێشا، دەستبەجێ هاوڕێکانی تریان دەستێوەردانیان کرد و دوریان خستەوە.

 

ناوگژیوان کارتی سوری بۆ ئارۆن مەکاری دەرکرد و لە یارییەکە کرایەدەرەوە کە بە هەمان ئەنجامی یەکسانبوون کۆتایی هات.