گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرگیز بەو شێوازە چای مەخۆرەوە

هەڵەیەکی باوی خواردنەوەی چای دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجە

2021.10.16 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵەیەکی باوی خواردنەوەی چای دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجە

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکی چەند هەڵەیەکی باو هەیە کە زۆر کەس لەکاتی چای خواردندا ئەنجامی دەدات کە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت و تەنانەت ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە هەیە کە یەکێک لەوانە خواردنەوەی چای و کێشانی جگەرەیە پێکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەکە کە  کە لە ماڵپەری "90snews" بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، "زۆرێک لەو کەسانەی جگەرەکێشن حەزیان لەوەیە کە لەگەڵ چای خواردنەوەدا جگەرە بکێشن، بەڵام نازانن ئەوە زیانێکی گەورەیان پێدەگەیەنێت و ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە زیاد دەکات و ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن 30% زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە هەیە." 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "لە پێکهاتەی چای دا کافاین هەیە و جگەرەش نیکۆتینی تێدایە و لەکاتی خواردنەوەی چای و کێشانی جگەرەدا پێکەوە دەگۆڕێن بۆ مادەیەکی ژەهراوی و ئەوەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بۆیە هەرگیز لەکاتی جگەرەکێشاندا چای بخۆنەوە." 

 

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێکی دیکە لە زیانەکان خواردنەوەی چای زۆر گەرمە کە هەندێک کەس ئارەزووی دەکەن، بەڵام دووبارەکردنەوەی ئەو کارە دەبێتەهۆی سوتانی بۆری قوڕگ تا گەدە و بە تێپەڕینی کات بۆرییەکە ناسک دەبێتەوە و زیانی تەندروستی دەبێت. 

 

هاوکات ئەوەش هاتووە، هەروەها خواردنەوەی چای زۆر دەبێتەهۆی زۆر میزکردن و ئەوەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کانزاکان لە لەشدا.