گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’باران دەبارێت’’

هەرێم؛ سبەینێ پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە

2021.10.16 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ سبەینێ پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەکانی گەرما 5 تا 6 پلە نزمدەبنەوە و گەرما شێدارەکە کۆتایی دێت، هەروەها لە ناوەڕاستی هەفتەدا بارانێکی کەم هەندێک ناوچە دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " سبەی یەکشەمە 17ی ئەیلول، لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری سەرەتای بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەرێژەی 5 تا 6 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە بەڕاورد بە ئەمڕۆ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 30 پلە ، ھەولێر 30 پلە ، دھۆک 28 پلە ، ھەڵەبجە 31 پلە ، کەرکوک 31 پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە 40 پلەوە نزمدەبێتەوە بۆ نێوان 33 تا 34 پلە لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 30 بۆ 31 پلە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خێرایی با ئاسای بۆ مامناوەند دەبێت 15-25 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەورێکی کەمی دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "لە رۆژانی ئایندەشدا پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و رۆژی سێشەمەش 19ی 10 بارانێکی کەم و پچر پچر ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک و ڕاپەرین دەگرێتەوە."