گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەڵێت

حەیدەر عەبادی یادی 16 ئۆكتۆبەر دەكاتەوە

2021.10.16 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
حەیدەر عەبادی یادی 16 ئۆكتۆبەر دەكاتەوە

ناس كورد-

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق پەیامێكی بەبۆنەوەی گەڕانەوەی كەركوك بۆ ژێر دەسەڵاتی عێراق بڵاوكردەوە و باس لەوە دەكات هەرێمی كوردستانی ناچاركردووە ملكچەی دەسەڵاتی ناوەند بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبادی لە پەیامەكەدا لە پەیجی فەرمی خۆی "فەیسبوك" كە "ناس كورد" بینیویەتی (16ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو لەم رۆژەدا فەرمانی كردووە هێزە فیدراڵییەكان بچنە ناو كەركوك و بەبێ خوێن ڕشتن كۆنترۆڵی كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگاكە كراوە لە كاتێكدا پێشتر بوارێك بوون بۆ گەندەڵی.

 

هەروەها عەبادی شانازی بەوە دەكات پشكی هەرێمی كەم كردووەتەوە بۆ 12% وەك پارێزگاكانی تری عێراق و گەشتی فڕۆكەكانی بۆ هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە تا ئەوكاتەی هەرێم ناچاربووە ملكەچی دەسەڵاتی ناوەند ببێت.

 

عەبادی ئەوەشی ئاماژە پێكردووە كە لیژنەی وردبینی ناردووە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەركەوتووە هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەن و ئەمەش یەكەمجار بووە لیژنەیەكی فیدراڵی بچێتە هەرێمەوە.