گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

2021.10.16 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

ناس کورد- 

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەندە لەسەر ئەوەی بەغدا بەڵێنی داوە بۆ هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات، دەشڵێت، لەئێستادا بڕێک گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دابەشکردنی نەوتی سپی بەندە لەسەر ئەوەی بەغدا بەڵێنی داوە کە هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدات و بڕیاربوو لە 1ی ئەم مانگە بینێرێت." 

 

وتیشی، "بەڵام تائێستا ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە دەکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارین بەغدا پابەند بێت بەو بڕیار و بەڵێنەی کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتدا هەیە بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بگات بە هاووڵاتیان."