گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی چارەسەرکردنی ڕاگەیەنرا

ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی نرخی بەنزین و غازی ماڵان

2021.10.16 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی نرخی بەنزین و غازی ماڵان

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کێشەی غاز چارەسەر دەبێت و هیچ قەیرانێک نییە، سەبارەت بە بەنزینیش دەڵێت، کێشە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ ناردی بەنزین دروست بووە و بەمزووانە شاندێک دەچێتە بەغدا بۆ ڕێککەوتنی دیکە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "کێشەی گرانبوونی غاز تەنها لە هەولێر نییە، بەڵکو کێشەی هەموو هەرێمی کوردستانە، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە کێڵگەی کۆرمۆر لە سیانەدایە و ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی کەمبوونەوەی گازی شل".

 

وتیشی، " لێپێچینەوەی توند لەگەڵ بریکارەکان بکەین و لە سبەینێوە هەر بریکارێکی غاز پۆلیسێکی لەگەڵ دەبێت بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن غازەکە دەفرۆشێت؛ هەر بریکارێک پابەند نەبێت بە رێکارەکان تاوەکو رادەی دەستگیرکردن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین".

 

پارێزگاری هەولێر دڵنیاییشی دا، "لە ماوەی دوو هەفتەدا کێشەی غاز چارەسەر دەکرێت و هیچ قەیرانێک لە ئارادا نییە."

 

هاوکات لەبارەی بە گرانبوونی نرخی بەنزین، پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد، "بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرابوو کێشەی بەنزین نەما، بەڵام چەند رۆژێکە بەهۆی کێشەیەک لە رێککەوتنەکە ناردنی بەنزین لەلایەن بەغدا وەستاوە و بەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغدا دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی دیکە" .