گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوێکی نامۆ

مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا کە شەش مانگە قوتی داوە

2021.10.16 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
مۆبایلێک لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنرا کە شەش مانگە قوتی داوە

ناس کورد-

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر نەشتەرگەرییەکی نامۆ ئەنجام درا کە تێیدا مۆبایلێک لە گەدەی نەخۆشێک دەرهێنا کە شەش مانگ پێشتر قوتی دابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شروق، نەخۆشێک چووەتە نەخۆشخانەی ئەسوانی بەهۆی ئەوەى ئازارێکی زۆر لە سکیدا هەبووە، پاش ئەوەی وێنەی تیشی بۆ گیراوە، دەرکەوتووە هەوبوونێکی زۆر لە سک و ڕیخۆڵەکانیدا هەبووە.

 

دواتر تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییان بۆ پیاوەکە کردووە و "سەرکەوتوو بوون لە دەرهێنانی تەنێکی نامۆ لە گەدەیدا، پاشان دەرکەوت کە ئەوە مۆبایلێکە."

 

دکتۆر محەمەد زەکی دەهشوری، ڕاگری کۆلێژی پزیشکی و سەرۆکى ئەنجومەنی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئەسوان دەڵێت کە ڕووداوێکی نامۆیە و تائێستا نەخۆشی وایان نەبووە.

 

باسی لەوەشکرد کە "مۆبایلەکە شەش مانگ لە گەدەیدا ماوەتەوە و ڕێگری لە خواردن کردووە."

me_ga.php?id=4653