گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەچێتە بەغدا بۆ پرسی بەنزین

2021.10.16 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەچێتە بەغدا بۆ پرسی بەنزین

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، گرفتێک لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی بەغدا هەیە لەبارەى بەنزین، بۆیە لەم چەند ڕۆژەدا شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (16ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "ئێمەش وەکو پارێزگارەکان نیگەرانین و نامانەوێت نرخی بەنزین بەرزبێتەوە، بە بەردەوامی ئێمە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردن."

 

لەبارەى قەیرانی کەمی غاز و بەرزبوونەوەى نرخەکەى، ئومێد خۆشناو وتی، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەژێر چاککردنەوەدایە، ئەوەش کاریگەری کردووەتەسەر بڕی بەرهەمهێنان و ڕێژەیەکی کەمتر دراوەتە بریکارەکانی غاز.

 

باسی لەوەشکرد کە "ئێمە بە بەردەوامی وەک و پارێزگار لەگەڵ بریکار و وەزارەت بەردەوامین، تەواوی ڕێکارەکانمان گرتووەتەبەر بۆئەوەى ڕێگری لە دروستبوونی قەیران بگرین، هەر فرۆشیار و بریکارێک نرخەکەى زیاتر بکات سزا دەدرێت."

 

جەختی کردەوە کە "ئێمە دڵنیایی دەدەین قەیران دروست نابێت و نرخەکەی بەرزنابێتەوە".