ناس کورد-
ماڵپەڕی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران "بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک دەگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندە فەرمییەکەی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە هەواڵێکدا کە پشتی بە "سەرچاوە خۆجێییەکان" بەستووە (16ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران "بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکوو چەکوچۆڵی قورس و سووک بۆسه‌ر سنووره‌كانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەگوازێتەوە".
دەشڵێت، "ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی ڕێژیم به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی هه‌ریمی كوردستان دەکەن."
باسی لەوەشکردووە کە بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، "سوپای تێرۆریستی پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردنی هێز و كه‌ره‌سته‌ی سەربازیی بۆسه‌ر سنووره‌كانی كوردستان و هاوکات له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا “ئیسماییل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سەربازیی سپای تێرۆریستی “قودس” به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژرادنه‌كانی پەرلەمانی عێراق تووشی بوون، سه‌ردانی به‌غدا، هه‌ولێر و سلێمانیان كردبوو."