گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن!

لوبنان هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان

2021.10.15 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
لوبنان هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان

ناس کورد-

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند هۆکارێک هەیە بووەتەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند، "گرانبونی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهاندا ھۆکارێکە، پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بەنزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە بەنزینەکەشی زیاتر بە لوبنان و ئەفغانستان دەفرۆشێت بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە".

 

راشیگەیاند، "بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاورەبکەن و حکومەتی عێراقی بەنزین بخاتە بازاڕەوە ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی تری گرانبونی بەنزینە".

 

ئەوەش ڕووندەکاتەوە حکومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دابنێت سوتەمەنی دابین بکات، پەرلەمانتارانیش نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق کە دەدرێت بە پارێزگاکان هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی هیوادارین حکومەتی هەرێم هەنگاوی زیاتر بنێت لەگەڵ حکومەتی بەغداد بۆناردنی بەشە سوتەمەنی کە لە 15 پارێزگای عێراق جێگیری سوتەمەنی هەیە بە نرخی 450 دینار.

 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەش ڕووندەکاتەوە "کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بۆتە هۆکاری گرانبونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش بۆتە هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبونی سوتەمەنی".