گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

زانکۆی هەڵەبجە: ڕۆژی دووشەممە کە یادی مەولودە دەوامی فەرمییە و ناکرێتە پشوو

2021.10.15 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی هەڵەبجە: ڕۆژی دووشەممە کە یادی مەولودە دەوامی فەرمییە و ناکرێتە پشوو

ناس کورد-

هەرچەندە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە تەواوی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، بەڵام زانکۆی هەڵەبجە خوێندکارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە "ئەو ڕۆژە دەوامی فەرمی دەبێت و پشوو نابێت". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (15ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە دەوامی فەرمییە و ناکرێتە پشوو.

 

دەشڵیت، "ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی پێشەوای مرۆڤایەتی سەروەرمان پێغەمبەر "محمد (د.خ)" لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات بە تایبەتی گەلی کورد".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "ئەنجومەنی زانکۆ ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆمان دەکات ڕۆژی دووشەمە دەوامی فەرمی دەبێت و پشوو نابێت، بەڵام سەبارەت بە فەرمانبەرانی بەڕێز ڕۆژی دووشەمە دەکرێتە پشووی فەرمی".