گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شتێکی نامۆ نییە

كاندیدە كۆچكردووەكە كورسی بەدەستنەهێناوە

2021.10.15 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
كاندیدە كۆچكردووەكە كورسی بەدەستنەهێناوە

ناس کورد-

بەپێچەوانەی ئەو زانیارییانەی لە زۆربەی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، ئەنسام مانوێل ئەسكەندەر مەنسور كاندیدی سەربەخۆ بووە لەپشكی كۆتای كریستیان لە پارێزگای بەغدا نەك پارێزگای دهۆك، هەروەها دوو هەزار و 860 دەنگی هەیە و نەیتوانیووە كورسی پەرلەمانی عیراق مسۆگەر بكات، ئەوەش بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، ئەو كاندیدە ژنە مەسیحییەی پاش كۆچی دوایی دەنگی بەدەستھێناوە، دیاردەیەكی ناباو نییە چونكە كارتەكانی دەنگدان بەر لەوادەی كۆچی دوایی كردنی چاپ كراون و هەموو ئەوانەشی پاشەكشەیان كردووە یان دوورخراونەتەوە لە هەڵبژاردن هەر ناو و ژمارەیان دەمێنێت بەڵام دواتر دەنگەكانیان پووچەڵ دەكرێتەوە و ئەژمار ناكرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە لە ئابی ئەمساڵدا و بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە بەڵام ناوی لە لیستی كاندیدەكاندا ماوە و نەسڕدراوەتەوە، بەپێی رونكردنەوەی كەسوكاری كە لە پەیجی ناوبراو بڵاوكراوەتەوە.

 

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد ئەوەی باس دەكرێت كە كۆمسیۆن ئاگای لەو كاندیدە كۆچكردووە نەبێت، سەرنجێكی ورد نییە و ئەوەی ڕوویداوە هەر لەچوارچێوەی ڕێككارەكاندایە و ئەمەش بۆ هەموو كاندیدە دوورخراوەكان و پاشەكشە كردووەكان هەر هەمان شتە كە نەدەكرا دیزاینكردن و چاپكردنەوەی كارتەكانی دەنگدان دووبارە بكرێنەوە.