گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

برازاكەی حەمەسور دوشیوانی: لە حزبەكەی خۆشمان هەوڵی خۆشكردنی ئاگرەكە دەدەن

2021.10.15 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
برازاكەی حەمەسور دوشیوانی: لە حزبەكەی خۆشمان هەوڵی خۆشكردنی ئاگرەكە دەدەن

ناس کورد-

برازایەکی حەمەسور دوشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک کە کوڕەکەى لە سلێمانی تەقەی لە کارمەندێکی سکیوریتی کرد و کوشتی دەڵێت، "بەشێک لە دۆست و کەسەکانمان و بەشێک لە حزبەکەی خۆشمان کە بە بەرنامە هەوڵی خۆشکردنی ئاگرەکە دەدەن و بە لێدوانی نابەرپرسانە پاداشتی خەباتی بنەماڵەکەمان دەدەنەوە و خوێی زیاتر ئەکەن بەسەر برینەکەدا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوراس شوانی لە فەیسبوکی خۆی نوسینێکی نوسیوە و دەڵێت، "بەداخەوە بۆ ئەم کارەساتەی کەبەسەر بنەماڵەکەماندا هاتووە، ئەوەی حەمەسور دوشیوانی بناسێت ومێژوی ئەم پیاوە بزانێت، لەو ڕاستیە تێدەگات کە هەرگیز لە پەروەردەی ئەو پیاوەدا نەبوە غەدر کردن لە هیچ کەسێک، هاوکات هەموو تەمەنی گەنجی ولاوی خۆی لە پێناو سەروەری یاساو دادی کۆمەڵایەتی دا سەرف کردوە، خۆزگە ئێمە غەدر لێکرا بوینا ، خۆزگە کوڕی ئێمە بوایە."


جەختی دەکاتەوە کە "سەرەڕایی هەموو شتێک، جگە لەم کارەساتە، بەداخەوەین بۆ بەشێک لە دۆست وکەسەکانمان وبەشێک لە حزبەکەی خۆشمان کە بە بەرنامە هەوڵی خۆشکردنی ئاگرەکە دەدەن و بە لێدوانی نابەرپرسانە پاداشتی خەباتی بنەماڵەکەمان دەدەنەوەو خوێی زیاتر ئەکەن بەسەر برینەکەدا."

 

هاوراس شوانی باسی لەوەشکردووە ،بۆ زانیاریتان هەر لەگەڵ دۆزینەوەی شوێنی بکوژەکە، ڕاستەوخۆ حمەسور دوشیوانی بەهێزێکەوە دەچێتە شوێنی کورەکەی ودەستگیری ئەکات ودەست وقاچی دەبەستیت و پەیوەندی بەو بنەماڵە بەڕێزەوە ئەکات و ئەڵێت کورەکەمتان بۆ دەهێنم بیکوژنەوە."


ئاماژەی بەوەشکردووە "لەکاتێکدا ئەو کوڕەی حمەسور دوشیوانی هەرگیز ئەهلی چەک نەبوە، بگرە خوێندکاری قۆناغی دووی کۆلیژی پزیشکی بوە، بەڵام ئیدی ئەمە مرۆڤە و ئامادەیە بۆ هەموو کارێک."

 

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو (14ی تشرینی یەکەمی 2021) کارمەندێکی سکیوریتی بەناوی "هەڤاڵ محەمەد" لە دەروازە سیتی لەلایەن کەسێکەوە کوژرا.

 

هاوڕێیەکی کوژراوەکە کە پێکەوە پاسەوانن لەو پڕۆژەیە، بە "ناس کورد"ی وت، "شەوی ڕابردوو کوڕێکی محەمەد دووشووانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی هاتە پڕۆژەکە و لەوێ زۆر بەخێرایی شۆفێری کردووە و نمایشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە."

 

زیاتر بخوێنەوە: محەمەد دووشیوانی هاتەدەنگ: بکوژەکە کوڕی پێشمەرگەیە