گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە ’’بە فێڵ 80 دەفتەر دۆلاری لە خەڵک’’ بردوو

2021.10.15 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە ’’بە فێڵ 80 دەفتەر دۆلاری لە خەڵک’’ بردوو

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە "80 دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە خەڵک وەرگرتبوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (15ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات/ بنکەی پۆلیسی باداوە تۆمەتبارێکیان بەناوی (ز. ا. ر) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان داواکرابوو"

 

دەشڵێت، "تۆمەتباری ناوبراو هەڵسابوو بە فێڵکردن لە زیاتر لە سێ هاوڵاتی و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی لە هەمان بنکە هەبوو کە بڕی 800 هەزار دۆلاری ئەمریکی بە فێڵ لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو، تۆمەتبار لە ئێستادا بەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییەی سەرەوە، ڕاگیراوە."