گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەوتی سەدر هەواڵی دیاریکردنی شوناسی سەرۆکوەزیران ڕەت دەکاتەوە

2021.10.15 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوتی سەدر هەواڵی دیاریکردنی شوناسی سەرۆکوەزیران ڕەت دەکاتەوە

ناس کورد-

دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر بڵاوبوونەوەى لێدوانی ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ڕەوتەکە ڕەت دەکاتەوە کە وتبووی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەبێت لە ڕەوتی سەدر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، 15ی تشرینی یەکەمی 2021، ئاژانسی فەرمی عێراقییە ڕایگەیاند، زاری نەسار ڕوبەیعی، سەرۆکى دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر و ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری ڕەوتەکە وتوویەتی "زۆر بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین کە کاندیدی سەرۆک وەزیران لە ڕەوتی سەدری دەبێت."

 

هەرزوو دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی کردەوە نەسار ڕوبەیعی هیچ لێدوانیکی دابێت و دەڵێت، "ئەوەى لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبووەتەوە لەبارەى سروشتی حکومەتی داهاتوو ڕاست نییە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاند دەکەین پابەندی ڕێکارەکانی بڵاوکردنەوەى هەواڵ بێت و پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت بە تایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا."

 

دەشڵێت، "نەسار ڕوبەیعی هیچ لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەداوە، سکاڵای یاسایی لەدژی ماڵپەڕە درۆزنەکان تۆمار دەکەین کە هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: سەدر شوناسی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی یەكلایی كردەوە