گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردن

ڕاوێژکاری کازمی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد

2021.10.15 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن جەخت دەکاتەوە کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات دوای بە دەست ژماردنەوەى چەندین سندوق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن هینداوی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاندووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (15ی تشرینی یەکەمی 2021) ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئاشكرا دەكرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە کە "ئەنجامەكان جیاوازیەكی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەو ئەنجامانەدا نییە كە پێشتر وەكو بەرایی ئاشكرا كرابوون".


دەشڵێت، "ئەو ڕێكارانەی كۆمیسیۆن جێبەجێی دەكات بۆ ڕەوینەوەی ئەو گومان و ڕەخنانەیە كە لە پرۆسەكە كراوە".


باسی لەوەشكردوە، "هیچ ساختەكاریەك نەكراوە و پرۆسەكە سەركەوتوو بووە".