گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت گەیشتەوە نرخی سەرەتای شەڕی داعش

2021.10.15 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت گەیشتەوە نرخی سەرەتای شەڕی داعش

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاوی بەروادەمە لە بەرزبوونەوە و بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە لە حەوت ساڵ ڕابردوودا کە مانگی تشرینی یەکەمی 2014ـە و سەرەتای شەڕی داعش بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتای ناوەندە فەرمییەکان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 1.1% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 84 دۆلار و 84 سەنت.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساس 0.95% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 82 دۆلار و هەشت سەنت. 

 

شیکەرەوان ئاماژە بە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو دەکەن لە کۆکاگانی نەوتی ئەمریکا کە نزمترین ئاستی تۆمارکردووە لە ساڵی 2015ـەوە، هاوکات باشتربوونی دۆخی کۆرۆنا لە جیهاندا و بووژانەوەى کەرتی پیشەسازی بەشێکی تر هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخی ئەو سوتەمەنییەیە.