گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نیشانەکەی فیلمی ’’سکواد گەیم’’ لە ڕاستیدا هەیە و داوا دەکرێت شوێنی نەکەون

2021.10.14 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
نیشانەکەی فیلمی ’’سکواد گەیم’’ لە ڕاستیدا هەیە و داوا دەکرێت شوێنی نەکەون

ناس کورد-

بەهۆی بوونی نیشانەیەکی هاتوچۆ لەسەر شەقامێکی ڕۆژئاوای شاری لەندەن کە هاوشێوەی نیشانەی زنجیرەی "سکواد گەیم"ە، پۆلیسی بەڕیتانیا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "بەشوێنکەوتنی ئەم نیشانەیە ناتوانیت بگەیت بە یارییەکەی سکواد گەیم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا زنجیرەی "سکواد گەیم" کە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبووەوە بینەرێکی یەکجار زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە کە لە فیلەمەکەدا کۆمەڵێک کەسی قەرزار بەشداری یارییەک دەکەن بۆ بردنەوەی پارەیەکی زۆر و لە فیلمەکەدا کۆدێک هەیە کە پێکهاتووە لە بازنەیەک و چوارگۆشەیەک و سێگۆشەیەک. 

 

لە شەقامێکی ڕۆژئاوای شاری لەندەنی بەڕیتانیاش، نیشانەیەکی هاوشێوە هەیە کە ڕێنماییە بۆ شۆفێران و ئەوەش بووەتە جێی سەرنج و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە. 

 

لەوبارەیەوە پۆلیسی بەڕیتانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئەو نیشانەیە هیچ پەیوەندییەکی بە نیشانەی فیلمی سکواد گەیمەوە نییە و جگە لەوەی ڕێنماییەک بۆ شۆفێران و بۆ ئەوەیە کە ڕیگایەکی جێگرەوە هەیە لەکاتی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکەدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە شوێنکەوتنی ئەو نیشانەیە لەو ڕێگایە ناتوانن یاریی سکواد بدۆزنەوە ."