گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەسەر چوون بۆ ئەوروپا نەبووە’’

وردەکاریی خۆکوشتنی ژنەکەی ڕانیە.. ’’بە دوو عاشقەکەی ڕانیە ناسرابوون’’

2021.10.14 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی خۆکوشتنی ژنەکەی ڕانیە.. ’’بە دوو عاشقەکەی ڕانیە ناسرابوون’’

ناس کورد- 

کەسێکی نزیکی ئەو ژنە گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی نەچوونیان بۆ دەرەوەی وڵات کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت و دەشڵێت، ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەیدا زۆر دڵخۆشبوون و سێ ساڵ بوو هاوسەرگیریان کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ڕانیەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی گەنجی تەمەن 20 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوبووەتەوە کە گوایە "بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی ڕازی نەبووە لەئێستادا بچنە دەرەوەی وڵات ژنەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". 



ژنەکە ناوی دنیا ئەحمەد بووە و تەمەنی 20 ساڵ بووە، ماوەی سێ ساڵ بووە هاوسەرگیری کردووە و بەوتەی کەسێکی نزیکی کە قسەی بۆ "ناس کورد" کرد، منداڵیان نەبووە. 

 

ئەو کەسە نزیکەی ژنەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە "ناس کورد"ی وت، هاوسەرەکەی دنیا، دووکانی هەبووە و بارودۆخی داراییان زۆر باش بووە، تەنانەت هێندە یەکیان خۆشویستووە بە دوو عاشقەی ڕانیە ناسراون. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنەکە ئەمڕۆ لە بازاڕ بووە و ئێوارە پێش هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، دواتر کە هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە چەندێک لە دەرگای داوە، بەڵام هیچ وەڵامێک لە ژنەکەی نەبووە و دەرگاکەی لێنەکردووەتەوە." 

 

باسی لەوەشکرد، "دواتر دەرگاکە دەشکێنن و دەچنە ژوورەوە دەبینن ژنەکە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە." 

 

هاوکات ڕەتیشیکردەوە، هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئەوە بوبێت کە هاوسەرەکەی ڕەتیکردبێتەوە لەئێستادا بچنە دەرەوە وڵات و وتی، "ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و تائێستا هیچ هۆکارێکی ڕوون نییە لەبارەی خۆکوشتنەکەی."