گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاپۆرتێك: مالیكی دوو پلانی داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەدر

2021.10.14 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: مالیكی دوو پلانی داناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەدر

ناس كورد_

لەپاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرین دەركەوت لیستەكەی سەدر براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە بەڵام لە ئێستادا مالیكی بە دوو رێگا دەیەوێت رێگە بگرێت لە هەڵكشانی پێگەی سەدر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی 2021) مالیكی دوو رێگای داناوە بۆ پێشگرتن لە سەدرییەكان ئەوانیش بریتین لە هەوڵی دروستكردنی گەورەترین لیست بە كۆكردنەوەی تەواوكەری كورد و سوننە تا پێش 72 كورسییەكەی سەدر بكەوێت، لە هەوڵی دووەمیشیدا چەند حزب و هێزێكی شیعەی كۆكردووەتەوە بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامەكان كە ناوی خۆیان ناوە "الإطار التنسيقي" كە گومان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دروست دەكەن.

 

هاوپەیمانێتی فەتحی هێزەكانی پێكهێنەری حەشدی شەعبی و دەوڵەتی یاسا رێككەوتوون نوری مالیكی كاندید بكەن بۆ سەرۆكایەتی وەزیران بۆ ڕكابەریكردنی هەر بەربژێرێك كە سەدر پێشكەشی بكات.    

 

ئەحمەد عەبدولسادە میدیاكار و چالاكی حەشد لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات رێككەوتنەكە بنەڕەتییە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی پێداگری موقتەدا سەدرە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو "سەدرییەكی پەتی" بێت.  

 

پێشتر موقتەدا سەدر لە تویتێكدا (13ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق نە شەرقی نە غەربی دەبێت و سام و هێز بۆ عێراق دەگێڕێتەوە.   

  

سەدرجەختی لەوە كردەوە ئەوان دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەرن و ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.    

  

ئەم تویتەی سەدر بەدوای ئەوەدا هات كە ئەو هێزە شیعانەی پێیانوایە دەنگیان براوە بەیاننامەیەكیان دەركرد و باسیان لەوەكردووە ئەگەر دەنگەكان و ڕێوشوێنی كۆمسیۆن بەم جۆرەبن ئەوە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەوێتە مەترسییەوە.  

  

سەدر داوای ئەوەشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر  تایبەتدا پێش بخەن.