گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

محەمەد دووشیوانی هاتەدەنگ: بکوژەکە کوڕی پێشمەرگەیە

2021.10.14 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد دووشیوانی هاتەدەنگ: بکوژەکە کوڕی پێشمەرگەیە

ناس کورد- 

بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک لەسەر ڕووداوی کوژرانی کارمەندە سکیورتییەکەی سلێمانی لەلایەن کوڕەکەیەوە ڕایگەیاند، کوڕەکەی لەترسدا خۆی شاردبووەوە و دۆزیویانەتەوە و ڕادەستی یاسایان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک کە باوکی بکوژەکەیە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پێش هەموو شتێک ئێمە زۆر زیاتر خەمبارین بە ڕووداوەکە و خۆزگە کوڕەکەی من بوایە بکوژرایە." 

 

وتیشی، "دوای ڕووداوەکە کوڕەکەم لە ترسدا خۆی شاردووەتەوە و دوای گەڕانێکی زۆر دۆزیمانەوە و بە دەس و قاچ بەستراوی ویستمان ڕادەستی ماڵی کوژراوەکەی بکەین، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون و وتیان ڕادەستی یاسای بکەن، بۆیە ئێمەش ڕادەستی یاسامان کرد و لەئێستادا کوڕەکەم لە زیندانە." 

 

دووشیوانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی جێی داخە هەندێک ناحەز دەڵێن، ئەمە کوڕە مەسولە، لەکاتێکدا ئەو کوڕە پێشمەرگەیە، من 40 ساڵە وەک پێشمەرگە خزمەت دەکەم هەموو گیانمان گولـلە و پارچەیە، 

 

باسی لەوەشکرد، "منداڵێکی هەرزەکار کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی توبە ئەو ڕووداوەی بەسەردا هاتووە، ئەمە یەکەم و ڕووداو و دوایین ڕووداوی لەوشێوەیە نییە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسامان بە خوێنی خۆمان دروست کردووە و بەخوێنی خۆشمان دەیپارێزین و پێش هەمووکەس خۆمان دەچینە بەردەمی، ئەوەشی یاسا بیڵێت ئێمە قبوڵی دەکەین." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وردەکاری و زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی