گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ لە ڕانیە ژنێکی تەمەن 20 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.10.14 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە ڕانیە ژنێکی تەمەن 20 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد- 

لە قەزای ڕانیەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی تەمەن 20 ساڵ لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( د، ٲ، م ) کە تەمەنی 20 ساڵ و ژنی ماڵ بووە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە ڪە شوێنەواری پەت بەملیەوە دیارە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ووتەی ڪەسوڪارەکەی، " ناوبراو لەماڵی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە." 

 

ئەوەش هاتووە، "تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی  پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە." 

May be an image of 2 people, people standing and outdoors