گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی بڕینەوەی قاچی ئیسماعیل سوسەیی لە زیندان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.14 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بڕینەوەی قاچی ئیسماعیل سوسەیی لە زیندان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

دوو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئیسماعیل سوسەییان لە زیندان کرد و ڕەتیدەکەنەوە بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە قاچێکی بڕابێتەوە و دەڵێن، " مامۆستا ئـیسماعیل ھیچ گرفتێکی تەندروستی نیە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هەردوو پەرلەمانتار ڕووپاک ئەحمەد و بەدریە ئیسماعیل لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایانگەیاند، "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەسەر خراپی دۆخی تەندروستیی مامۆستا ئـیسماعیل سوسەیی و بڕینەوەی قاچێکی لە زیندان بە پێویستمان زانی سەردانی مامۆستا بکەین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئـەمڕۆ لە نزیکەوە مامۆستامان بینی و دوای  دڵنیابوونەوەمان لە تەندروستیی مامۆستا زانیمان ئـەم دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی و مامۆستا ئـیسماعیل ھیچ گرفتێکی تەندروستی نیە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "مامۆستا ئـیسماعیل یاداشتێکی شەش خاڵی پێشکەشکردنین کە تێیدا زۆر جەخت لەسەر خوێندن و خوێندنەوەی دەکات داوا دەکات کە پەرتووکی زیاتری بۆ ببرێتە زیندان ھەر ئـەمڕۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گرفتەکەیمان چارەسەرکرد، بۆیە ئـێمە لە داھاتوو بە وردی کار لەسەر مافی گیراوان و ڕاگیراوان دەکەین و پاڵپشتی ھەموو مافێکیان  دەکەین."

 

May be an image of text