گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کورسییەکی بۆ یەکێتی گێڕایەوە

2021.10.14 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کورسییەکی بۆ یەکێتی گێڕایەوە

ناس کورد- 

میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان كوسییه‌كه‌ی كورد و هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جێگیركرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چالاك تارق، بریكاری سیاسیی هاوپه‌یمانیی كوردستان (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) له‌ ناو هۆڵی ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی له‌ به‌غدا بە میدیای فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاند، " له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گۆڕانكاری به‌ سه‌ر ده‌نگ و كورسییه‌كانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هات، له‌ دوای ته‌واوبوونی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌نگی كورد دووباره‌ زیادی كرد و بوو به‌ 10469 و به‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی كورد له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین مسۆگه‌ر بوو كه‌ تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستان بوو." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " کاندیدەکەی هاوپەیامنیی کوردستان مه‌لا كه‌ریم شكور، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستانه‌ و دۆسییەكه‌ داخرا."