گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم

ئەمشەو لە دوو پارێزگا باران دەبارێت

2021.10.14 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمشەو لە دوو پارێزگا باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمشەوی پێنجشەممە بارستەهەوری کەڵەکە دەگاتە سنوری پارێزگای هەولێر و کەرکوک و باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەمانگە دەستکردەکانەوە زنجیرەیەک بارستە ھەوری کەڵەکە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە جوڵەیان ھەیە بە ئاراستەی ناوچەکانی سنوری نێوان پارێزگای کەرکوک و ھەولێرەوە، پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارە و دواتردا بگاتە ناوچەکانی سنوری نێوان ھەردوو پارێزگاکە و کەمێک باران لەھەندێک ناوچەدا ببارێت بۆ ماوەیەکی کورت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بارستە ھەورانە کاتەکانی نیوەرۆ لە باشوری رۆژئاوای عێراق چالاکبوون بەشێوەی ھەورە بروسکە و بارانبارین کاریگەری ھەبووە لە ناوچەکەدا."