ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی ڕاگەیاند و دەڵێت، کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " پاش ئەوەی ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانەوە لە بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمەندێكی ئەمنی (سیكویریتی) یەكێك لە سیتییەكانی سلێمانی، ھێزەكانمان ھەوڵەكانیان چڕكردەوە و توانیان پاش چەند کاتژمێرێک لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارەكە دەستگیر بكەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوانبارەکە ناوی (ب. م) كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە و بەسوپاسەوە كەسوكارەكەشی ھاوكار بوون لە دەستگیركردنی."
زیاتر بخوێنەرەوە: یەکەم لێدوان لە بنەماڵەی پاسەوانە کوژراوەکەی دەروازە سیتییەوە