گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

یەکەم لێدوان لە بنەماڵەی پاسەوانە کوژراوەکەی دەروازە سیتییەوە

2021.10.14 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوان لە بنەماڵەی پاسەوانە کوژراوەکەی دەروازە سیتییەوە

ناس کورد- 

بنەماڵەی ئەو کارمەندە سکیورتییەی دەروازە سیتی کە شەوی ڕابردوو کوژرا، پشتڕاستیان کردەوە کە کوڕەکەیان لەلایەن کوڕێکی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی کوژراوە و تائێستاش کوڕەکەی ڕادەستنەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) کارمەندێکی سکیوریتی بەناوی "هەڤاڵ محەمەد" لە دەروازە سیتی لەلایەن کەسێکەوە کوژرا.   

 

برایەکی هەڤاڵ محەمەد، لە پرسەکەدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "براکەم کارمەندی سکیورتی بووە لە دەروازە سیتی و کوڕێکی محەمەد دووشووانی، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەوێ بە خێرایی شۆفێری کردووە و دانیشتووانی پڕۆژەکەی بێزار کردووە، ئەویش بەخۆشی پێی وتووە کە ئەوێ شوێنی ئەو کارە نییە و بەڕێزەوە بەڕێیان کردووە." 

 

وتیشی، "بەڵام دواتر ئەو کوڕە گەڕاوەتەوە و ڕاستەوخۆ دوو فیشەکی بە براکەمەوە ناوە دوای 10 خولەک گیانی لەدەستداوە و بکوژەکەش هەڵهاتووە، ئێمەش سکاڵامان تۆمارکردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەڕێگەی چەند کەسێکەوە پەیوەندی بە محەمەد دووشووانییەوە کراوە و سەرەتا وتویەتی کە کوڕەکەی ڕادەست دەکات، بەڵام تائێستا ئەو کارەی نەکردووە و دەڵێت، کە کوڕەکەی لای ئەو نییە و نازانێت لە کوێیە." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "بەرپرسانی یەکێتی باسی ئارامی شار دەکەن، بەڵام شار ئارامە ئەگەر کوڕی بەرپرسەکان چەک بکرێن، سلێمانی وای لێهاتووە کە پێویستە هەموو کەس چەک هەڵبگرێت و خۆی پێبپاریزێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وەزارەتی ناوخۆ هاتەدەنگ: بکوژی پاسەوانەکەی دەروازە سیتی ناسراوە

 

 

جەختشیکردەوە، "ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت و بکوژەکە دەستگیرنەکرێت ئەوا ئێمە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وردەکاری و زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی