گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی ناوخۆ هاتەدەنگ: بکوژی پاسەوانەکەی دەروازە سیتی ناسراوە

2021.10.14 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ هاتەدەنگ: بکوژی پاسەوانەکەی دەروازە سیتی ناسراوە

ناس کورد- 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەسەر کوژرانی پاسەوانەکەی دەروازە سیتی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند،  بکوژی تاوانبار کەسێکی  ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە، دەشڵێت، لە هەوڵی دەستگیرکردنی دان و ڕاپێچی بەردەم دادگای دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " شەوی ڕابوردوو بە داخەوە (هە .م .كا ) ی تەمەن 31 ساڵ كارمەند و سیکۆرێتی دەروازەسیتی، لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لەگەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوکەسە بە دەمانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیان لەدەست دەدات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بکوژی تاوانبار کەسێکی  ناسراوە و ناوو ناونیشانی زانراوە، لە دوای ڕووداوەكەوە هێزەئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەن تا  ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینەڕوو." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وردەکاری و زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی