گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژەکە کێیە؟

وردەکاری و زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی

2021.10.14 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاری و زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی

ناس کورد- 

هاوڕێیەکی پاسەوانەکەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بکوژەکە کوڕی بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی بووە و دوو گولـلەی لێداوە کە یەکێکیان بەر دڵی کەوتووە، دەشڵێت، کوژراوەکە تەمەنی 31 ساڵە و هاوسەرگیری نەکردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021) کارمەندێکی سکیوریتی بەناوی "هەڤاڵ محەمەد" لە دەروازە سیتی لەلایەن کەسێکەوە کوژرا. 

 

هاوڕێیەکی کوژراوەکە کە پێکەوە پاسەوانن لەو پڕۆژەیە، بە "ناس کورد"ی وت، "شەوی ڕابردوو کوڕێکی محەمەد دووشووانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی هاتە پڕۆژەکە و لەوێ زۆر بەخێرایی شۆفێری کردووە و نمایشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە." 

 

وتیشی، " پاسەوانەکان ئاگاداریان کردەوە کە ئێرە شوێنی نیشتەجێبوونە و بۆ ئەوە نەکراوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بووە لەسەر ئەوە و بۆ جاری دووەم ئاگادارکراوەتەوە و لەوکاتەدا بووەتە دەمەقاڵێ و شوێنەکەی جێهێشتووە." 

 

بەوتەی ئەو هاوڕێیەی کوژراوەە، "دوای 10 خولەک کوڕەکەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی چووەتەوە ئەوێ و دەستیکردووە بە تەقەکردن و لە ئەنجامدا گولـلەیەک بەر قاچ و گولـلەیەکیش بەر دڵی هەڤاڵ کەوتووە و گیانی لەدەستداوە و بکوژەکەش هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڤاڵی هاوڕێی تەمەنی 31 ساڵ بووە و هاوسەرگیریی نەکردووە." 

 

لەسەر ڕووداوەکە ناس کورد چەند جارێک پەیوەندیکرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

 

No description available.