گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

كازمی لەبارەی تانەكان و ئەركی خۆی لە داهاتوو ڕوونكردنەوەی دا

2021.10.14 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی لەبارەی تانەكان و ئەركی خۆی لە داهاتوو ڕوونكردنەوەی دا

ناس کورد- 

مستەفا كازمی ڕایگەیاند هەموو قەوارە و بەربژێرەكان مافی تانەدانیان هەیە لە ئەنجامی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن دەبێت بەجدی بەدوایاندا بڕوات و ئەویش تا پێكهێنانی حكومەتی ئایندە لە ئەركی خۆی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران (14ی تشرینی یەكەمی 2021) بانگهێشتی براوەكانی كرد پێكەوە كاربكەن و گیانی نیشتمانی بكەنە خاڵی هاوبەشیان و وتیشی "تا پێكهێنانی حكومەتی ئایندە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی گەلەكەمان بەهەموو توانایەك". 

 

كازمی وتیشی تەحەداكانی داهاتوو زۆرن لەوانەش باری ئابووری و دەستمانكردووە بەكاركردن لەم دۆسیەیە.

 

لەبارەی رەخنەكانیشەوە لە هەڵبژاردن كازمی بەمافی هەموو كەس و لایەنێكی زانی تانەی خۆیان پێشكەش بكەن و رایگەیاند ئەركی كۆمسیۆنە بەدوایاندا بچێت بەجدی.

 

سەرۆك وەزیران باسی لەوەشكرد خۆی هەڵنەبژاردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بە ئاسایی بڕوات و نەبێتە لایەنێكی كێبەركێكار تێیدا، ئەمە یەكەم هەڵبژاردنیشە بەبێ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەڕێوە بچێت.