گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نرخی بەنزین دەفڕێت.. هۆکارەکەی بزانە

2021.10.14 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین دەفڕێت.. هۆکارەکەی بزانە

ناس کورد- 

لەدوای پێشبینییەکەی سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و وەستانی هاتنی بەنزین لە ئێران و بەغداوە ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەنزین بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 850 دینار، هەروەها موحەسەن سەروو 950 دینار و بەنزینی سۆپەریش بەرامبەر هەزار دینارە. 

 

لەوبارەیەوە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "نزیکەی مانگێکە بەنزین لە ئێرانەوە نایەت و ڕاگیراوە، هەربۆیە لەئێستادا کاریگەرییەکی دەرکەوت و نرخی بەنزین بەرزبووەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە بەنزینە 690 دینارییەکەی بەغداش بەهەمانشێوە ڕاگیراوە و ئەویش نانێردرێت. 

 

لەبارەی ئەوەی کە ئایا بەرپرسانی حکومەت ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە فرۆشتنی بەنزین لە ئێرانەوە بە بازرگانەکانی هەرێم ڕاگیراە، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وتی، "بێگومان دەزانن، بەڵام نازانین بۆچی هیچ ڕێکارێکیان نەگرتووەتەبەر." 

 

سەبارەت بەوەی لە ئەگەری بەردەوامی ئەو دۆخە، بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەهمەن قادر باسی لەوەکرد، "ئەوە دیارنییە و با خەڵک نەترسێنین، هەرزان بوو بە هەرزان دەیفرۆشین گرانیش بێت بە گران دەیفرۆشین، بارۆدخەکە چۆن بوو بەوشێوەیە مامەڵە دەکەین و پێشبینیی هیچ شتێک ناکەین."

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنج شەممە بە رۆژنامەنوسان راگەیاند، نرخى بەنزین تەنها لە هەولێر بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لەهەموو هەرێم بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوە لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە و لەگەڵ سامانە سروشتییەکان بەدواداچوون دەکەین.  

  

وتیشى "ئەگەر هۆکارەکە قۆرخکاریی و گرفتى ناوخۆیی بێت ئەوکاتە ئێمە رێوشوێن دەگرینەبەر".