گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زستانێکى سەخت بەڕێوەیە

پێشبینى: خۆتان بۆ کەشێکی نیمچە زستانە ئامادە بکەن

2021.10.14 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: خۆتان بۆ کەشێکی نیمچە زستانە ئامادە بکەن

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات کۆتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری بارستە ھەوایەکى سارد روو لەهەرێم بکات و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکى گەورە نزمبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمە ٢٠و٢١ ی ئەم مانگە کاریگەری بارستە ھەواى سارد زیاتر قوڵدەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە کاتی ئێستا پێشبینی ئەکرێت بەرێژەی ٦ تا ٩ پلەی سیلیزی نزمببێتەوە.

 

دەشڵێت، بەم شێوەیەش کەشێکی زۆر سارد ناوچەکە دەگرێتەوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە شاخاوییەکاندا پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات، لەگەڵ ئەم بارستە ھەوا ساردەدا بەرزترین پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا و لە سەنتەری پارزگاکانی ھەرێم نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٢٤ تا ٢٦ پلەی سیلیزی و لەشەوانیشدا بۆ نێوان ١١ تا ١٣ پلە، لەناوچە شاخاوییەکاندا بەرزترین نزمدەبێتەوە بۆ  نێوان ١٨ تا ٢٠ پلە و لەشەواندا لەنێوان ٦ تا ٨ پلە ئەبێت لە لوتکە چیاکانیشدا پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوە، لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و نزماییەکانی ناوچەکەدا بەرزترین پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٢٨ تا ٢٩ پلە و نزمترین بۆ نێوان ١٧ تا ١٩ پلە بەم شێوەیەش لەناوچەکانی گەرمیانیش لەشەودا کەش سارد ئەبێت.

 

بەوتەى ئاراس جەبار، کاریگەری ھاتنی بارستە ھەوای ساردی باکور لەئێستا و ماوەکانی ڕابردوودا نیشانە و ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی کە لەوەرزی زستاندا رێژە و ھێزی کاریگەری و ھاتنیان بەرووی ناوچەکەدا زیاتر ببێت زستانێکی زۆر سارد ھەبێت بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو کە لە ئێستاوە دەردەکەوێت.