گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاتوچۆى هەرێم زانیاری لە سەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

2021.10.14 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى هەرێم زانیاری لە سەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژى هاتوچۆى هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل و دیزاین و شێوازى تابلۆکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ى تشرینى یەکەمى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "دوو دانیشتنمان کردووە لەگەڵ حکومەتى عێراقى لەسەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێلى سەرجەم شارەکانى عێراق و هەرێم بەڵام تائێستا نە کەوتوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، دیزاینى تابلۆکە لەهى هەرێم بچوکترە و لە تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى شارەکانى عراق گەورەترە.

 

لیوا عەبدولقادر ئەوەشى خستەڕوو، زمانى نوسینى سەر تابلۆ نوێیەکە بە ئینگلیزى و عەرەبى دەبێت هەروەها ناوى شارەکان نانوسرێت بەڵکو ناوى کورتکراوەى عێراق و هەرێمى لەسەر دەبێت.

 

پێشتر تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى گشتى عێراق بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەماهەنگین بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى هاوشێوەى وڵاتانى تر.  

  

رونیشیکردەوە، تابلۆ نوێیەکان بەهەمان قەبارەى پێشوو، هەمان رەنگ دەبن، سپى بۆ تایبەت و سور بۆ تەکسى، شین بۆ حکومى، سەوز بۆ سوپا، سەربارى کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک لەجیاتى ناوەکەى.  

  

تارق ئیسماعیل باسى لەوەشکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى تایبەتمەند گرێبەست دەکەن بۆ دروستکردنى تابلۆکان لەبەغدا بەخێرایی و نەبوونى جیاوازى لە نرخى تابلۆکاندا.