گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت مانگ هەڵهاتن 

لەشۆڕش کەسێکى کوشت و لەسلێمانى دەستگیرکرا

2021.10.14 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەشۆڕش کەسێکى کوشت و لەسلێمانى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى بەتۆمەتى کوشتنى کەسێک راگەیاند دواى هەشت مانگ لە هەڵهاتنى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژراو بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات، دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

May be an image of one or more people and people standing