گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەنزینى تێکەڵدەکرێت’’

نرخى نەوتى سپى ئاگر دەکاتەوە

2021.10.14 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوتى سپى ئاگر دەکاتەوە

ناس کورد-

 

نرخى نەوتى سپى لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بۆ 170 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى نەوتى سپى لەبازاڕەکانى هەرێم، ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ 170 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 165هەزار دینار بوو.

 

نەوتفرۆشێک لەسلێمانى بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، ئەو نەوتە لەبەغداوە دێت، هۆکارى بەرزبوونەوەکەشى ئەوەیە کە لەم کاتەدا کەمبووەتەوە و لەبەشێک لەبەنزینخانەکانیش نەماوە.

 

وتیشى ئەو نەوتە لەگەڵ بەنزینى نۆرماڵ تێکەڵدەکرێت و جۆرێکى باشە، بەڵام جۆرێکى دیکەى نەوت هەیە کوالێتى کەمترە و بە نەوتى کەرکوک دەفرۆشرێت کە بەرمیلێکى بە 165 هەزار دینارە.