گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم لێدوانى فەرمى لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین

2021.10.14 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى فەرمى لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لەتەواوى هەرێمى کوردستان لەدەسەڵاتى ئەواندا نییە و ئەگەر هۆکارەکەى قۆرخکاریی بێت رێوشوێنى پێویست دەگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ پێنج شەممە بە رۆژنامەنوسان راگەیاند، نرخى بەنزین تەنها لە هەولێر بەرزنەبووەتەوە، بەڵکو لەهەموو هەرێم بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوە لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە و لەگەڵ سامانە سروشتییەکان بەدواداچوون دەکەین.

 

وتیشى "ئەگەر هۆکارەکە قۆرخکاریی و گرفتى ناوخۆیی بێت ئەوکاتە ئێمە رێوشوێن دەگرینەبەر".

 

نرخى بەنزین ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە رووى لەبەرزبوونەوە کردووەتەوە، دواى ئەوەى هەناردەکردنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ هەرێم راگیرا و تا ئێستا دیار نییە کەى دەستپێدەکاتەوە.