گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی قۆناغی ئایندە

پارتی و عەرەبی سوننە پەیامێك دەگەیەننە شیعەكان 

2021.10.14 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی و عەرەبی سوننە پەیامێك دەگەیەننە شیعەكان 

ناس كورد-

هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامیان بۆ هێزە شیعەكان ناردووە كە لەناو خۆیاندا بگەنە چارەسەرێك بۆ ئەوەی ئەمانیش بتوانن بچنە دانوستانەوە لەگەڵیان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بە "ناس كورد" ی ڕاگەیاند (14ی تشرینی یەكەمی 2021)، پاش دروستبوونی گرژی لەنێوان هێزە سیاسییەكانی شیعە لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، لایەنە كوردییەكان بەتایبەت پارتی و لە ناو عەرەبی سوننەش هاوپەیمانێتییەكەی سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی بە هێزە ناكۆكە شیعەكانیان راگەیاندووە، تا ئەوان نەگەنە رێككەوتنێك یان چارەسەری ناكۆكییەكانیان ناكرێت ئەمان دەست بەدانوستان بكەن لەبارەی دابەشكردنی پۆستە سیادییەكان و پێكهێنانی حكومەت. 

 

سەرچاوەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە ئەم پەیامە لەكاتێكدایە دووبەرەییەكی توند لەنێوان جەمسەری مالیكی و حەشد بەرامبەر جەمسەری سەدر دروستبووە و لەچەند شەوی ڕابردوو گەیشتوەتە گرژی ئەمنی بەهۆی ركابەری لەسەر سەرۆكایەتی وەزیران و ناكۆكی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" هەموو براوەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە چاوەڕوانی پێكهاتن یان ڕوونبونەوەی دۆخی شیعەكان دەكەن بۆ ئەوەی داوای بەركەوتەی خۆیان بكەن و لەم میانەیەشدا د. ئەیاد عەنبەر مامۆستای زانكۆ و چاودێر و توێژەری سیاسی لە نەجەف دەڵێت "لایەنە كوردییەكان و پارتی و سوننەكانیش لەپێشیانەوە لەگەڵ ئەو لایەنە دەبن زۆرتریان بۆ دابین دەكات و هیچ ئاماژەیەك نییە بە گەرمی چووبێتنە هیچ جەمسەرگیرییەكی شیعەوە".