ناس کورد-
هێرش سەلیم جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لەپشکى گۆڕان ئامادەیی خۆى بۆ دەستلەکارکێشانەوە نیشاندا، دواى بڕیارى بزوتنەوەکە بۆ کشانەوە لەحکومەتى خۆجێی سلێمانى و هەڵەبجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێرش سەلیم ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، وەک یەکەم بەرپرسى گۆڕان ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە.
بزوتنەوەى گۆڕان دوێنێ بڕیاری دا لە حکومەتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بکشێتەوە، هەروەها رێکخەر و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن بەکۆمەڵ دەستیان لەکار کێشایەوە، دواى شکستى بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا.