گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێككەوتنی نێوان مالیكی و حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكرێت

2021.10.14 - 10:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێككەوتنی نێوان مالیكی و حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكرێت

ناس کورد-

هاوپەیمانێتی فەتحی هێزەكانی پێكهێنەری حەشدی شەعبی و دەوڵەتی یاسا رێككەوتوون نوری مالیكی كاندید بكەن بۆ سەرۆكایەتی وەزیران بۆ ڕكابەریكردنی هەر بەربژێرێك كە سەدر پێشكەشی بكات.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد عەبدولسادە میدیاكار و چالاكی حەشد لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات رێككەوتنەكە بنەڕەتییە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی پێداگری موقتەدا سەدرە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو "سەدرییەكی پەتی" بێت.

 

پێشتر موقتەدا سەدر لە تویتێكدا (13ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕایگەیاند سەرۆك وەزیرانی عێراق نە شەرقی نە غەربی دەبێت و سام و هێز بۆ عێراق دەگێڕێتەوە.   

 

سەدرجەختی لەوە كردەوە ئەوان دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەرن و ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.  

  

هەڵبژاردنی عێراق؛ سەدر و مالیكی هەڵكشان و حەشدی شەعبی داكشا  

  

ئەم تویتەی سەدر بەدوای ئەوەدا هات كە ئەو هێزە شیعانەی پێیانوایە دەنگیان براوە بەیاننامەیەكیان دەركرد و باسیان لەوەكردووە ئەگەر دەنگەكان و ڕێوشوێنی كۆمسیۆن بەم جۆرەبن ئەوە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەوێتە مەترسییەوە.  

  

سەدر داوای ئەوەشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر  تایبەتدا پێش بخەن.