گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆحانى بۆ ئەمریکا: هەفتەی داهاتوو هەنگاوی نوێ دەنێین

2019.07.03 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆحانى بۆ ئەمریکا: هەفتەی داهاتوو هەنگاوی نوێ دەنێین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حەسەن ڕۆحانی لە نوێترین بریاردا دەربارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە "وڵاتە ڕۆژئاواییەکان" نەگەڕێنەوە ناو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەوا ئەوانیش چیتر پابەندی ڕێککەوتنەکە نابن. . لەنوێترین لێدواندا، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر هەنگاوی کرداری بۆ ڕێککەوتن نەنرێت، ئەوا لە هەفتەی داهاتووەوە هەنگاوی نوێ دەنێن و چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەى 3.67 نابێت، بەڵکو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە وەلا دەنێن و هەرچەندێکیان بوێت بەرهەمهێنان دەکەن لەوبوارەدا. . سەرۆککۆماری ئێران وتیشی، لە 7ی تەموز بەدواوە، ئەگەر وڵاتانی دیکەی نێو ڕێککەوتنەکە بەتەواوی پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبن، ئەوا کورەی "ئاراک" چالاک دەکەنەوە و دەستدەکەن بە بەرهەمهێنانی پلاتینیۆم، یاخود پێویستە پابەندی ڕێککەوتنەکە بن. . حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشكردووە، نەیانتوانیوە بەرامبەر کارەکانی بەرامبەرەکانیان بێ کاردانەوە بوەستن و هەر بەوهۆیەشەوە ئەو هەنگاوانە دەنێن، دەشڵێت: "با ئەوان بزانن، هەرکاتێک بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، ئێمەش دەگەڕێینەوە". . ڕۆحانی سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە تێپەڕاندنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، پرسیاریکرد: "ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێکی باشە، بۆچی ئەمریکا و ئەوروپا پێوەى پابەند نابن و کاری پێناکەن؟، ئەگەر ڕێککەوتنێکی خراپیشە، بۆچی کاتێک ئێران دەیەوێت بە بەشێکی ڕێککەوتنەکە کار نەکات، نیگەران دەبن و لە دنیادا دەنگ دەداتەوە؟". . سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی ڕاگەیاند، هاوڵاتییانی ئێران لە ئێستادا پشتگیری بڕیارەکانیان دەکەن و کارەکانیان بەڕاست دەزانن. . .