گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى نوێ لەیەکگرتووەوە لەبارەى لەدەستدانى کورسییەکەى دهۆک

2021.10.14 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لەیەکگرتووەوە لەبارەى لەدەستدانى کورسییەکەى دهۆک

ناس کورد-

 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ژمارەی کورسییەکانی کەمی کردبێت و دەڵێت ئەگەر پێشێلکارى بەرانبەریان بکرێت سکاڵا تۆماردەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتوو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” ئەوە ڕاست نیە کە ئێمە کورسییەکمان لە دهۆک لەدەستداوە ئەوە هەمووی جەنگی دەرونی و چەواشەکارییە بەرامبەرمان دەکرێث، زیاتر لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت، چونکە هێشتا زۆری ماوە ئەنجامە کۆتاییەکان ئەوەی ڕادەگەیەنرێت ڕاگەیاندنی نافەرمی و جوزئیە لە کۆمسیۆنەوە، ئێمە دڵنیاین لە کورسییەکانی خۆمان”.

 

وتیشی” لەسەر ئاستی بەغداد و هەرێم لە هەوڵ و پەیوەندیداین. بۆ ئەوەی پاک و بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن بپارێزرێت کە لەسەرەتاوە بەوجۆرە بوو.”

محەمەد ئەحمەد جەختیکردەوە، هەموو ڕێگایەکی یاسایی و شارستانی سیاسی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی دەنگەکانیان "بێدەنگ نابین لە یەک دەنگ، هەموو داتاکانمان کۆ کردۆتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و سیاسی و شارستانی.”

 

دەشڵێت” جارێ هێشتا کاتی سکاڵا تۆمارکردن نیە چونکە هێشتا ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان سەرەتایین و هێشتا پەسەند نەکراوە، لە دوای ڕاگەیاندن ئەنجامی کۆتایی ئەو کات کۆمسیۆن ماوەیەک ڕادەگەیەنرێت و دەبێت سکاڵا تۆمار بکرێت ئێمە بۆ ئەو کاتەی وادەی یاسایی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەرمان کرابێت.”

 

بەپێی ئەنجامى بەرایی کۆمسیۆن، یەکگرتوو چوار کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی ئەنجامى دواى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان ئەو حزبە لە سنورى دهۆک کورسییەکى لەدەستداوە و لەبەرانبەردا پارتى کورسییەکى زیادکردووە.